لە هەندێک شوێنی عێراق نرخی یەک مەتر چوارگۆشە زەوی گەیشتووەتە زیاتر لە ههزار دۆلار، بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئاستی نرخەکان و دابەزینی توانای کڕینی هاووڵاتیان بوونەتە مایەی پووکانەوەی بازاڕی کەرتی خانووبەرە له عێراق، ئهمه جگه لهوهی سهپاندنی سیاسهتی دراو و سپی كردنهوهی پاره به پڕۆژهكانی وهبهرهێنان، هێندهی دیكه بازاڕی خانووبهرهیان پووكاندووهتهوه.
لهو بارهیهوه داود عەبد زایر، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازرگانیی نیشتمانیی عێراق ڕایدەگەیەنێت: سەپاندنی سیاسەتی دراو بەسەر سەرچاوەکانی داراییدا چەقبەستوویی دروست کردووە، لەکاتێکدا سیاسەتەکە ناتوانێت هاوسەنگیی لەنێوان داهاتی سەرتاسەری و ئاستی نرخەکان لە عێراق دروست بکات، کە بووەتە هۆی زیادبوونی چالاکی نایاسایی و گەندەڵی، كه ئهمانه هۆیەکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخەکان و زیادبوونی خواستی سەرمایەدارانە لەسەر کەرتی خانووبەرە.
لای خۆشییهوه کەریم حەلو، پسپۆڕی بواری ئابووری دەڵێت:بارودۆخی سەربازی و ناوچەکە و نەبوونی سەقامگیریی سیاسی و سەربازیی لە عێراق، لێکەوتەی خراپیان لەسەر بازاڕی کەرتی خانووبەرە دروست کردووە، زۆرێک لە خوازیارانی کڕینی یەکەکانی نیشتەجێبوون پاشەکشێیان لە مامەڵەکان کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.