دوای چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکان لەگەڵ دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان و زیادکردنی تێچووی دارایی تەرخانکراو بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا سەرژمێری بە بێ جیاوازی لە سه‌رجه‌م پارێزگاکانی عێراق ئه‌نجام بدرێت.
دوای ئه‌وه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی راگەیاند، هاوكات داوایكرد كه نابێت به هیچ شێوەیەک ئه‌م پرسه بۆ مه‌به‌ستی سیاسی بەکار بێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه نابیت به هیچ شێوه‌یه‌ك پرسی سه‌رژمێری گشتیی کاریگەرییەکی نەرێنیشی لەسەر جێبەجێکردنی ماددەی سه‌د و چلی دەستوور و یەکلا کردنەوەی پرسی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان هه‌بێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پاش ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پرسە تەکنیکییەکان لەگەڵ دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان چارەسەرکران و تێچووی دارایی تەرخانکراو بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری و گواستنەوەی ئەو پارەیەی بۆ ئەنجامدانی کارەکانی سەرژمێری پێویست بوو لە لایەن وەزارەتی داراییەوە زیاد كرا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی دوێنێ سێشەممەیدا ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتووانی لە هەموو ناوچەکانی عێراق پەسەند کرد.
له‌و باره‌یه‌وه عەبدولزەهرا هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشكرای كرد، دوای ئەنجامدانی سەرژمێری لە رۆژانی 20 و21ی ئه‌م مانگه ، هاوكات رۆژی22ی ئەم مانگە دەرئەنجامەکانی قۆناغی یەکەمی سەرژمێریی ڕادەگەیێنرێت کە کۆی ژمارەی دانیشتووانی عێراق و هەر پارێزگایەک بە جیا لە خۆ دەگرێت. هه‌روه‌ها قۆناغی دووەمیش کە هەموو وردەکارییەکان لە خۆ دەگرێت لە نێوان شەش هەفتە بۆ دوو مانگی پێدەچێت و لە سەرەتای ساڵی نوێ‌دا ڕادەگەیێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.