Erbil 20°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 17:36

له‌ دهۆك زیاتر له‌ هه‌زار پارچه‌ زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێت

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12ی11ی2024، له‌ دهۆك زیاتر له‌ هه‌زار پارچه‌ زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كرێت.

 له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران ئه‌مڕۆ له‌ دهۆك زیاتر له‌ هه‌زار پارچه‌ زه‌وی به‌سه‌ر زیندانیانی سیاسی دابه‌ش ده‌كرێن. 

ئه‌و پارچه‌ زه‌ویانه‌ی كه‌ زیندانیانی سیاسی لێی سوودمه‌ند ده‌بن ده‌كه‌ونه‌ شاره‌دێی فه‌یدیێی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی سێمێل.

 له‌ 27ی ئاداری2024 ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی دەرکرد، یەکێک لە بڕیارەکان ڕاسپاردنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بوو بۆ تەرخانکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، هەر لەسەر ئەم بڕیارە، وەزارەتی شارەوانی لە مانگی حوزەیرانەوە دەستی بەکارەکانی کردووە بۆ تەرخانکردنی زەوی پێویست لە سنووری شارەوانییەکان لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا.
 
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.