Erbil 22°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 17:05

بردنی مۆبایل بۆ شوێنی دەوام لە ئەفسەر و كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ قەدەغە كرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاری دا بردن و بەكارهێنانی مۆبایل لە شوێنی دەوام لە ئەفسەر و كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ قەدەغە بكات.

بڕیارەكە دوێنێ یەكشەممە لەلایەن عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق واژۆ كراوە و تێیدا هاتووە كە ئەفسەران تا پلەی رائید و سەرجەم كارمەندانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ نابێت مۆبایل ببەنە شوێنی دەوام و لە كاتی ئەركدا بەكاری بهێنن.

هەروەها هاتووە هەر ئەفسەر و كارمەندێك پێچەوانەی بڕیارەكە بكات رووبەڕووی سزا دەبێتەوە و بۆ ماوەی 30 رۆژ دەستگیر دەكرێت، لە كاتی دووباركردنەوەش رەوانەی دادگای هێزەكانی ناوخۆ دەكرێت.

وێنە: دەقی نووسراوەكەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق:-

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.