Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 16:17

لە هەولێر دەست بە قۆناغی دووەمی تیروپشکی دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەران کرا

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.11.7،  لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و کارزان هادى، سەرۆکى شارەوانى هەولێر، قۆناغی دووەمی تیروپشکی دابەشكردنی ( 3 هەزار ) پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی ( شارەوانی، پلاندانان، کاروباری کۆمەڵایەتی و پەرلەمان )کرا.

لەوبارەیەشەوە، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە فەرمانبەران، سوپاسى ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی کرد بۆ ئەو بڕیارە لە پێناو خزمەتکردنى فەرمانبەران و جەختی لە بەردەوامی پرۆسەكە كردەوە، ئاشکراشیکرد، بەپێى داڕشتنى ماستەر پلانى هەولێر نەخشە و دیزاینى بۆ ئەو زەویانە داڕێژراوە کە ئەمڕۆ وەک قۆناغى دووەم دابەشدەکرێت، بە شێوەیەک کە دەبێتە یەکێکى تر لە جوانییەکانى هەولێرى پایتەخت.

گوتیشى: "پڕۆسەکەمان دەستپێکردووە و بەردەوام دەبێت تاکو سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەى بەپێی ڕێنماییەکان زەویان وەرنەگرتووە زەوى وەردەگرن".

جێگەى باسە، لە دواى بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیران بۆ دابەشکردنى 200 مەتر زەوى بەسەر فەرمانبەرانى سودمەندنەبوو، لە قۆناغى یەکەم کە لە 2024.10.17 دەست بە قۆناغی یەکەمی تیروپشکی دابەشکردنی زەوى کرا بەسەر فەرمانبەران، ئەمڕۆش قۆناغی دووەم دەستی پێکرد و پڕۆسەکەش بەردەوامی دەبێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.