دوابهدوای دانانی قهیوم به ژمارهیهك شارهوانی له كوردستانی توركیا له لایهن وهزاهرتی ناوخۆی توركیا، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵ، داوایكرد پهرلهمانی توركیا بهپهله و به ئامادهبوونی سەرۆکی سەرجەم پارتە سیاسییەکان كۆ ببنهوه.
دانانی قەیوم بۆ ئەو شارەوانیانەی ناڕەزایەتی توندی بەدوای خۆیدا هێناوە بەتایبەت لەو شارانەی باكوری كوردستان.لهو بارهوه ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵ، لەبارەی دانانی قەییوم بۆ شارەوانییەکانی ئەسەنیورتی ئیستانبوڵ، خەلفەتی روها، مێردین و ئێلیح، داوایەکی ئاراستەی سەرۆکی لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمانی تورکیا کرد بۆ ئهوهی بەپەلە لە پەرلەمانی تورکیا کۆ ببنهوه.
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو كه هاوکات سەرۆکی یەکێتیی شارەوانییەکانی تورکیاشە داوای كردووه له كۆبوونوهكهدا پرسی دانانی قەییوم بۆ شارهوانییهكان چارەسەر بکرێت. لای خۆشیانهوه هەریەک لە ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکی پارتی ئایندە؛ موساڤات دەرویش ئۆغڵو سەرۆکی ئیی پارتی، ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی جەهەپە، ئەرکان باش سەرۆکی پارتی کرێکاری تورکیا رەزامەندییان بۆ داواکارییەکەی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو دەربڕیوه. بەڵام تاوەکو ئێستا دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، عەلی باباجان سەرۆکی پارتی دێڤا، محەممەد فاتیح ئەربەکان، سەرۆکی پارتی سەرلەنوێ خۆشگوزەرانی و مستەفا دەستەجی سەرۆکی پارتی یەکبوونی مەزن وەڵامی داواکارییەکەیان نەداوەتەوە.
تونجەر باکرهان و تولای هاتیم ئۆغوڵڵاری هاوسەرۆکانی دەم پارتی، بەهۆی سەرقاڵبونیان بە پرسی دانانی قەیوم بۆ شارەوانییەکانی مێردین، ئێلیح و خەلفەتی، ئەوانیش وەڵامیان نەداوەتەوە، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆر رازی دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.