بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دێره‌زوور كرایه ئامانج. شه‌وی ڕابردوو، بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ جاری سێیه‌م له كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر له سنوری دێره‌زۆری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا كرایه ئامانج.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی سانای سوریا، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له بنكه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر له سنوری دێره‌زۆر بیستراوه و تاوه‌كو ئێستاش باس له زیانی گیانی ماددی نه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكردووه، دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا سێ جار ئه‌و بنكه‌یه بۆردومانكرا به هاژه‌ك و درۆن، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچه‌یه خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ته‌واو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.