Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 15:42

لەسەر بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕسوماتی تۆمارکردنی خانوبەرە کەمکرایەوە

کوردستان TV
100%


 بڕیاری کەمکردنەوەی ڕسوماتی تۆمارکردنی خانوبەرە جێ بەجێ دەکرێت.

د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی نووسینگەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەمەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان لە کاتی تۆمارکردنی خانوبەرە، بریاڕی ئه‌م خاڵانه‌ درا: 

1- بەپێی ماددەی37ـی ڕسوماتی پول ژمارە 71ـی ساڵی 2012ـی هەموارکراو ڕێژەی 1% کە لە خەمڵاندنی موڵک وەردەگیرێت، بکرێت بە ڕسوماتی پولی 'مەقتوع' کە تەنها 1000 دینار بێت.

2- ڕسوماتی تۆمارکردنی موڵک بە ڕێژەی 2% وەردەگیرێت، بەپێی ماددەی 48 لە یاسای ڕسوماتی دادییەکان ژمارە 114ـی ساڵی 1981 بەشێوەیەک هەژماردەکرێت کە 2% ڕسومات وەربگیرێت لە 50% لە خەملاندنی موڵک.

3- بەپێی هەردووخاڵی 1 و2ـی سەرەوە پێویستە ڕسوماتی تۆمارکردنی موڵک کە بەڕێژەی 3% وەرەدەگیرێت، دابەزێندرێت بۆ ڕێژەی 1% لە خەملاندنی موڵک. 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.