Erbil 16°C پێنجشەممە 31 تشرینی یەکەم 02:30

ڕاپەڕین.. چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ڕانیە و چوارقوڕنە جێبەجێ دەكرێن

100%


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی چوار گوژمە بۆ جێبەجێكردنی چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەسەر ڕێژەی 15% و 100%ی شارەوانی لە دەڤەری ڕاپەڕین.
پڕۆژەكان پێكهاتوون لە دابینكردن و چەسپاندنی بەرزەهێما بۆ چوارڕیانی پێشەوا و پەرەپێدانی ڕێژەی سەوزایی و ڕێكخستنەوە و جوانكاری لە شەقام و كۆنكرێتكردنی دوو گەڕەك لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ڕانیە. 
پڕۆژەكان:
- دابینكردن و چەسپاندنی بەرزەهێمای نیشاندەر و هێمای نیشاندەری بچووك لە چوارڕیانی پیشەوا لە ڕانیە. 
- ڕێكخستن و جوانكاری و چاندنی نەمام لە شەقامی سەرەكی باخچەی سێگۆشە تا كۆمەڵگەی فەرمانگەكان لە سنووری شارەوانیی چوارقوڕنە.
- پڕۆژەی كۆنكرێتكردنی ژمارەیەك كۆڵان لە گەڕەكی هەوار لە ڕانیە.
- پڕۆژەی كۆنكرێتكردنی ژمارەیەك شەقام لە گەڕەكی كوێستان لە ڕانیە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.