Erbil 21°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 16:11

وه‌زاره‌تی كاره‌با: بەڕێوەبردنی پرۆژەی پێوەری زیرەک دەدرێتە کارەبای پارێزگه‌ و ئیدارە سەربەخۆکان

کوردستان TV
100%


 لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی وەزارەت، بە سەرپەرشتیی کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت به‌ڕێوه‌ چوو.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا كه‌ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، پرۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبا بەڕێوە ببەن و دەسەڵاتەکان بۆ خوارەوە شۆڕ بکرێنەوە. هه‌روه‌ها بڕیار درا دەست بە پرۆسەی چاکسازیی وەرزی زستانە بۆ تۆڕەکانی کارەبا بکرێت.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە هەنگاوەکانی پرۆژەی ڕووناکيی کارەبای 24 کاتژمێری، سەڕەرای ئەوەی پرۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژییە بۆ چارەسەری بنەڕەتيی کارەبا و لەلایەن هاووڵاتییانیشەوە، پێشوازییەکی باشی لێ کراوە. ئەم پرۆژەیە فراوانتر دەبێت و ڕێنماییەکانی پێدانی کارەباش هەموار دەکرێنەوە.
لە کۆتایيی کۆبوونەوەکە، وەزیری کارەبا سوپاسی بەڕێوەبەرە گشتییەکانی کرد، کە لە ماوەی ڕابردوو، بە تایبەتی لە کابینەی نۆیه‌مى حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵسۆزانە و ماندوونەناسانە خزمەتی هاوبەشانی کارەبایان کردووە و توانیویانە سێکتەرەکانی کارەبای نیشتمانی بەرەوپێش ببەن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.