وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، پڕۆژەی "هەژماری من" لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بە ڕەزامەندی هەمووان بڕیاری لێ دراوە، ئەوەی لە سلێمانی بە ناوی تەوتین دەکرێت پێچەوانەی ئەو بڕیارەیە.
وەزارەتی ناوخۆ له نووسراوێكدا كه بۆ شەش فەرمانگەی حکومی نێردراوه، تیایدا هاتوو "ئێستا لە هەندێک لە دامەزراوەکانی پارێزگای سلێمانی و هەندێ شوێنی دیکە، پێچەوانەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران دەست بە پرۆسەیەکی دیکە کراوە بە ناوی (تەوتین) لە دەرەوەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە تاکە لایەنی فەرمی ڕێکخەری لیست و شێوازی دابەشکردنی کەرتی گشتییە لە کوردستان.
وەزارەتی ناوخۆ فەرمانگەکانی حکومەت لە پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە جگە لە پڕۆژەی هەژماری من، هیچ کار و بەرنامەیەکی دیکە بۆ بەدیجیتاڵکردنی مووچەی فەرمانبەران ڕێگەپێدراو نییە.
لەلایەکی دیکەوە فەرمانگەکان ئاگادار دەکاتەوە ئاسانکاری بۆ کارمەندانی پڕۆژەی هەژماری من بکەن، بەپێچەوانەوە لەکاتی بوونی ڕێگری ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەکرێنەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.