Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:15

وەزیری دارایی و ئابووری: ئەوەی ئاستەنگ بۆ هەژماری من دروست بکات، دووچاری لێپرسینەوە دەبێت

کوردستان TV
100%


وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە بانکە بازرگانییەکانی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و هەڵەبجە و بانكه‌كانی ناوچه‌كه‌ كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، هەر کەسێک ئاستەنگ و رێگری بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی هەژماری من دروست بکات، دووچاری لێپرسینەوە دەبێت.
 
بەپێی نووسراوێکی وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ژمارە 390 کە لە رۆژی 28ی10ی2024 بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری  دەرچووە و ئاراستەی بانکە بازرگانییەکانی مەڵکەندی، توی مەلیک، تانجەڕۆ، هەڵەبجە و چەمچەماڵ کراوە، داوایان لێکراوە پابەند بن بە جێبەجێکردنی پرۆژەی هەژماری من.
 
لە نووسراوەکەدا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، هەر بەڕێوەبەر و فەرمانبەرێک لەو بانکانەی تایبەتکراون بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە، رێگری و ئاستەنگ بۆ کارمەندانی هەژماری من دروست بکات، دووچاری لێپرسینەوە دەبێت.

 

دەقی نووسراو:

بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانكە بازرگانییەكان/ بانكەكانی (مەڵكەندی/ توی مەلیك/ تانجەڕۆ/ هەڵەبجە و چەمچەماڵ).

بابەت گشتاندن

ئاماژە بە نووسراوی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، ژمارە (5171)، لە (27/10/2024)، پڕۆژەی (هەژماری من) پرۆژەیەكی سەرتاسەریی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە و لەلایەن سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەند كراوە، پێویستە وەكوو خۆی لە سەرجەم پارێزگاكانی كوردستان جێبەجێ بكرێ، هەر بەڕێوەبەر و فەرمانبەرێك لەو بانكانەی كە تایبەت كراون بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە، ڕێگری و ئاستەنگ بۆ كارمەندانی هەژماری من دروست بكا، دووچاری لێپرسینەوە دەبێتەوە و پاڵپشت بە هەردوو مادەی (4 و 5) لە یاسای بەرزەفتكردنی فەرمانبەری دەوڵەمەند و كەرتی گشتیی ژمارە (14)ی ساڵی (1991)، ڕێكاری یاسایی و كارگێڕییان بەرانبەر دەگیرێتە بەر.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.