Erbil 8°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:32

نوێنەری گشتیی مامۆستایان: بەمنزیكانە بایۆمەتریی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات

کوردستان TV
100%


نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ڕایده‌گه‌ێنێت: دوێنێ‌ مامۆستایان یەكەم مووچەیان وەرگرت و  بەمنزیكانەش بایۆمەتریی ده‌كه‌ن.

ئەمڕۆ سێشەم 29ـی 10ی2024، عەلی رەئووف مستەفا نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، دوێنێ‌ مامۆستایانی گرێبەست یەكەم مووچەیان وەرگرت، بەمنزیكانە بایۆمەتریی مامۆستایانی گرێبەست دەست پێ دەكاتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ، بۆ مانگەكانی تر مووچەی مامۆستایانی گرێبەست، لەگەڵ مووچەی مووچەخۆرانی خەرج دەكرێت بەتایبەت لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە لەسەر قسەی لایەنی پێوەندیدار.

باس  لەوەش كردووه‌، مافی فەرمانبەری گرێبەست وەك مۆڵەتی دایكایەتی و گواستنەوە و مافەكانی تر، لە كاتێكی نزیكدا نووسراوی فەرمی دەردچێت، هەروەها شایستەی دارایی مانگی 8,7 ی 2024 لە مانگی 11ی 2024 دابەش دەكرێت.

روونی كردەوە، هەواڵێكی تایبەتی دڵخۆشكەر دەبێت لەبارەی مامۆستایانی گرێبەست كەی كاتی هات ڕایدەگەیەنین.

ئەوە لە كاتێكدایە مانگی رابردوو سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ مامۆستایانی وانەبێژ كۆ بووەوە و گوێی لە داواكارییەكانیان گرت، بڕیاری دا بە دامەزراندیان وەك گرێبەست.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.