Erbil 13°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 21:48

نوێنه‌ری عێراق له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: رێگه‌ ناده‌ین ئاسمان و وشكانی عێراق بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ووڵاتانی دراوسێمان به‌كاربێت

کوردستان TV
100%


 عه‌باس كازم عوبه‌ید نوێنه‌ری عێراق له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان جه‌خی له‌وه‌كرده‌وه‌، كه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر وڵاتانی دیكه‌ ڕێگه‌ نادرێت ئاسمان و وشكانی عێراق به‌كاربهێنرێن و راشیگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌نگاوی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل نه‌ناوه‌.

 نوێنه‌ری عێراق له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند، پێشتر ئیسڕائیلمان ئاگادار كردبۆوه‌ له‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی، به‌ڵام له‌ كاتی هێرش بۆ سه‌ر ئێران، ئاسمان و سه‌روه‌ری عێراقی پێشێل كردووه‌. 

هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه‌، ڕێگه‌ ناده‌ین هیچ وڵاتێك ئاسمان و وشكانی عێراق بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر وڵاتانی دیكه‌ به‌كاربێنن، گوتیشی، پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ ئه‌ستۆ بگرێت بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی له‌ غه‌ززه‌ و لوبنان. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.