Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 15:30

دڵنیایی له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی هه‌ر سێ مانگی 10 و 11و 12ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت

کوردستان TV
100%


ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی دارایی عێراق ڕایده‌گه‌ێنێت، مووچه‌ی هه‌رسێ مانگی 10 و 11و 12ی مووچه‌ خۆرانی هه‌رێمی كوردستان پاره‌ی بۆ ته‌رخان كراوه‌ و  ده‌نێردرێت.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایده‌گه‌ێنێت، مووچەی مانگەكان 10 و 11 و 12ی ئەمساڵ بێ كێشە دەنێردرێت، چونكە تەرخانكراوی دارایی هەیە و تاوەكوو كۆتایی ئەمساڵ ئەم سێ مووچەیە دەدرێت.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌،  لە بودجەی 2025دا پشكی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان جێگیر كراوە و كێشەی نابێت و بەردەوام دەبێت.

نه‌رمین مه‌عروف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، مووچە كێشەی نابێت، بەڵام پرسی ناردنی شایستەكانی دیكەی بەشە بودجە ئەوەیان بابەتێكی دیكەیە و پەیوەستە بە پابەندیی هەردوو حكوومەتی فیدڕاڵی و هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئەوەش ئێمە بەردەام بەدواداچوون دەكەین.


لە رۆژی 4ی10ی2024دا مەسعود حەیدەر، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق، رایگەیاند: وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوام دەبێت لە خەرجکردنی ئەو مووچانەی، کە خەرج نەکراون و خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان وەکوو ھەموو فەرمانبەرانی دیكەی عێراق دەدرێت، ھەتا کۆتایی ساڵی 2024 ھەردوو حكوومه‌تی فیدراڵی و ھەرێمی کوردستان چارەسەری ھەر تێبینییەك دەکەن، كە ھەبێ.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.