Erbil 18°C ھەینی 25 تشرینی یەکەم 18:23

دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە لە دیمەشقی پایتەختی سووریا بیسترا

کوردستان TV
100%

ئەمشەو پێنجشەممە دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە لە دەروازەی دیمەشقی پایتەختی سووریا بیسترا.

محەمەد عەلووش سەرۆكی شارەوانی ناوچەی یووسف عەزمە لەبارەی تەقینەوەكە گوتی: تەقینەوەكە لە ئەنجامی بۆمبێكی لكێنراو بە ئۆتۆمبێلێكدا لە دەروازەی ناوچەی یووسف عەزمە لەسەر رێگای هاتنە نێو دیمەشق كەوتۆتەوە.

گوتیشی: لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبە لكێنراوەكە، شوفێری ئۆتۆمبێلەكە بە سەختی بریندار بووە.

جەختیشی كردەوە ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە كە باس لەوە دەكرێت بە مووشەك هێرشكرابێتە سەر دیمەشقی پایتەخت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.