Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 22:21

دواى فەرمانى مەسرور بارزانى سه‌رۆكی حكوومه‌ت بە هێنانەکایەی قەزایی تەقتەق، قائیمقام دەست بەکاربوو

کوردستان TV
100%


دواى فەرمانى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە هێنانەکایەی قەزایی تەقتەق لە سنوورى پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.10.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونى هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و حاکم تاریق حیدەرى، قائیمقامى قەزایی کۆیە، لە دیوانى پارێزگا، لە ڕێورەسمێکدا فەرمانى دەستبەکاربوونی پێشکشەش بە "ئاسۆ مستەفا" کرد، وەک قائیمقامى قەزایی تەقتەق به‌وه‌كاله‌ت.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست لە دەست بەکاربوونى وەک قائیمقامى قەزاکە و جەختى لە خزمەتکردنی خەڵکى دەڤەرەکە و گەیاندنی خزمەتگوزاریی پێویست بۆ هاوڵاتیانى ناوچەکە کردەوە، کە شایستەى هەموو خزمەتێکردنێک، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو پاڵپشتى و هاریکارییەکى پارێزگاى هەولێرى بۆ سەرخستنى کارەکانى دووپاتکردەوە.

 

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.