Erbil 20°C پێنجشەممە 24 تشرینی یەکەم 16:30

زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕاگه‌یه‌ندرا

100%

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت، ئه‌و زه‌وییانه‌ی ده‌درێته‌ فه‌رمانبه‌ران كارته‌ و تاپۆکەی هەمان ئەو زەوییە دەبێ، کە دابەش دەکرێت.

سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری كاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایده‌گه‌ێنێت، ئەو شارەوانییانەی زەوییان ئامادە بێت، پرۆسەی دابەشکردنییان بەسەر فەرمانبەران دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە و بە کردارییش لە زاخۆ و هەولێر و سلێمانی زەوی دابەش کرا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، دابەشکردنەکە قۆناغ بە قۆناغە، هەر قۆناغێک لە هەر شوێنێک نابێ لە پێنج هەزار پارچە زەوی کەمتر بێت.

بەرپرسەکەی وەزارەتی شارەوانی ڕاشیگه‌یاندووه‌، ڕێنوێنیی دابەشکردنی زەوی وەکوو خۆی جێبەجێ دەکرێت، گوتیشی: لە هەندێك شارەوانی زەوییەكان ئامادە كراون، بەڵام لە هەموو شوێنەكان لە یەك كاتدا زەوی دابەش ناكرێن، ئەوانەی زەوییان ئامادەیە و وردبینیی فۆرمەكانیان تەواو بووە، هی ئەوان لەم ماوەیەدا دابەش دەكرێت.

ئاماژەی بەوەش دا،بەشێکی وەزارەت و فەرمانگەكان فۆڕمی زەوییان تەواو كردووە و بەشێکی فۆڕمەکان هاتوونەتە وەزارەتی شارەوانی.

گوتیشی: لێژنەی وردبینی، وەزارەت دوای وەزارەت وردبینی بۆ فۆڕمەكان دەكات، بەشێك لە وەزارەتەكان لە فۆڕمەكان داواكارییەكانی بەپێی رێنوێنییەكان تێدا نییە و كەموكوڕییان تێدایە، ئەوانەش دەبێت چاك بكرێن.

سەبارەت بە وردبینیی شارەوانییەکە، سەربەست مەولوود گوتی: بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە 2ی ساڵی 2024، وردبینی لە زانیارییەکان دەکەین و لیستەکان رێك دەخەین، ئەویش بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون و کارتی زانیاری، زانیارییەکان دەدرێنە شارەوانیی پەیوەندیدار.

ئەو بەرپرسەی شارەوانی زانیارییەکی گرنگ و دڵخۆشکەری ئاشکرا کرد و گوتی: بەهۆی ئەوەی تاپۆی زەوییەکان ئامادە نییە، شوێنەکان بە کارت دابەش دەکرێن، دواتر کارتەکە دەکرێتە وێنەی تاپۆ، چونكه ڕێکاری كردنه تاپۆ دوا دەکەوێت.
جەختی کردەوە، ئەو کارتەی دەکرێتە تاپۆ هەمان ئەو زەوییە دەبێت، کە دابەش دەکرێت، تەنیا لە تاپۆ ژمارەکەی دەگۆڕێ بۆ تاپۆ.

هەر فەرمانبەرێك كە ‏8 ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبووبێت، ئەوا فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پێ دراوە و بۆ هەر كەسێكیش زەوییەكی 200 مەتری دەدرێت.

ڕۆژی 27ی 03ی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی، کە سوودمەند نەبوونە و لە رۆژی 31ی 5ی 2024، وەزارەتی شارەوانی رێنوێنیی ژمارە 2ی ساڵی 2024ی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە رۆژنامەی وەقایعی فەرمیی كوردستان بڵاو كردەوە.

رۆژی، 17ی 10ی 2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: "وەکو قۆناغی یەکەم لە هەولێر تیروپشكی بۆ پێنج هەزار پارچە زەوی فەرمانبەران کرا، لە سلێمانی وو زاخۆش دەستی پێکردوو و پڕۆسەکەش بەردەوام دەبێت."
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.