Erbil 21°C پێنجشەممە 24 تشرینی یەکەم 14:16

له‌ هه‌ولێر پێنج پۆندی دیکە دروست ده‌كرێت

100%


له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ی10ی2024 بڵاویكرده‌وه‌، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دانراوه‌، 45 پۆند له‌ هه‌ولێر دروست ده‌كرێت، تا ئێستا 33 پۆند چوونه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنەوە، به‌شێكیان ته‌واوبوونه‌ و ئەوانەی دیش كاریان تێدا دەکرێت و بڕیاریشه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیك، پێنج پۆندی دیکە له‌ ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر دروست بكرێن کە دوو دانەیان لە خانزاند و گرده‌ڕه‌شه‌ دروست دەکرێن.


پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، ئامانج لە دروستکردنى ئه‌و پۆندانه‌ش پاراستنی شاری هه‌ولێرە له‌ مه‌ترسییه‌كانی لافاو و ئەو پۆندانەى کە دروستیشکراون كاریگه‌رییان هه‌بووه‌ و ئامانجی خۆیان پێکاوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.