سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەركۆنەی هێرشە تیرۆریستییەكەی ئەمڕۆی ئەنقەرە پایتەختی توركیا دەكات.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بە زمانی ئینگلیزی بڵاو كردەوە و تێیدا رایگەیاند "هێرشە تیرۆرستییەکەی ئەنقەرە سەرکۆنە دەکەم".
راشیگەیاند "پرسە و سەرەخۆشی خۆم گەیاندە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا".
هەروەها رایگەیاند "سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانییەکان دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازم".
ئەمڕۆ چوارشەممە هێرشی چەكداری كرایە سەر دامەزراوەی پیشەسازی فڕۆكەوانی و بۆشایی ئاسمانی لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، لە ئەنجامی هێرشەكەش 5 كەس كوژران و 22ی دیكەش بریندار بوون.
I condemn the terrorist attack in Ankara. I conveyed my condolences to Türkiye Foreign Minister @HakanFidan.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) October 23, 2024
My thoughts are with the families of the victims and I wish the injured a speedy recovery -mb.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.