مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (د. ئاشتی هەورامی) پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادە و هەڤاڵی بەڕێز مستەفا عەبدوڵڵا عەبدولڕەحمان تەوێڵەیی كرد.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بۆ هەڤاڵی بەڕێز مستەفا عەبدوڵڵا عەبدولڕەحمان تەوێڵەیی
بە غەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (د.ئاشتی هەورامی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین هاوخەمی دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.