رۆژی سێشه‌ممه فراكسیۆنی پارته سیاسییه‌كانی نێو په‌رله‌مانی توركیا كۆبوونه‌وه‌ی خۆیانیان ئه‌نجامدا و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزۆتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست ( مه‌هه‌په) ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی كه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێ یاسادانان له توركیا سه‌ردانی فراكسیۆنی ده‌م پارتی كردبوو، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند كه ده‌ورووبه‌ری توركیا ئاگره و پێویسته ئێمه نێو ماڵی خۆمان به‌هێز بكه‌ین بۆیه داوا ده‌كه‌م كه ئۆجه‌لان له مافی ئۆمید سوودمه‌ند بێت و له په‌رله‌مانی توركیا گوتارێك پێشكه‌ش بكات و به فه‌رمی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌كه‌كه رابگه‌ینێت.
دوای ئه‌م گوتاره‌ی سه‌رۆكی مه‌هه‌په، سه‌رۆككۆماری توركیا و سه‌رۆكی ئاكه‌په ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیش باسی له‌وه كرد كه له‌به‌ر دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه، توركیا كه‌وتووته نێو قۆناخێكی هه‌ستیاره‌وه بۆیه پێویسته به‌ره‌ی ناوخۆیی خۆمان به‌هێزتر بكه‌ین و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا گوتاره‌كه‌ی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی زۆر گرنگه و په‌نجه‌ره و ده‌رفه‌تێكی مێژووییه و نابێت بكرێته قۆربانی رق و كین و به‌ره‌ژوه‌ندی تاكه‌كه‌سی.
هه‌روه‌ها ده‌م پارتیش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باسی له‌وه كردووه كه چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی وایان له باخچه‌لی نه‌ده‌كرد به‌ڵام گوتاره‌كه‌ی گرنگه و پێویسته یه‌كه‌م هه‌نگاویش به لابردنی سیاسه‌تی گۆشه‌گیركردنی ئۆجه‌لان بنرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئۆپۆزسیۆنی توركیایش له به‌ر ئه‌م گوتاره ره‌خنه له سه‌رۆكی مه‌هه‌په ده‌كات و جه‌هه‌په‌یش وه‌كو ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ڵێ منیش زیاتر له پێشنیاره‌كه‌ی باخچه‌لی، به كورد ده‌ده‌م و داوا ده‌كه‌م كورد ببنه خاوه‌ن كۆماری توركیا و هاوبه‌شی ده‌وڵه‌تی توركیا.
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی: با ئۆجه‌لان له په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌كه‌كه ڕابگه‌ینێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.