Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 06:34

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی حكوومه‌تی هه‌رێم: دوو گوژمه‌ بۆ كۆنكرێتكردنی گه‌ڕه‌كه‌كانی داستان و دابان له‌ ڕانیه‌ خه‌رج ده‌كرێت

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی دوو گوژمه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی كۆنكرێتكردنی چه‌ند شه‌قامێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی دابان و داستان له‌ شاری ڕانیه‌.

ئه‌و گوژمانه‌ له‌سه‌ر ڕێژه‌ی (100%)ی داهاتی شاره‌وانیی ڕانیه‌یه‌‌ و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه‌ فه‌رمانی وه‌زاری بۆ ده‌ركراوه‌ به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی كۆنكرێتكردنی چه‌ند شه‌قامێك له‌ گه‌ڕه‌كی دابان به‌ گوژمه‌ی (80،840،000)دینار، له‌گه‌ڵ كۆنكرێتكردنی چه‌ند شه‌قامێكی تر له‌ گه‌ڕه‌كی داستان به‌ گوژمه‌ی (80،440،000)دینار له‌ سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ڕانیه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.