نەتەوە یەکگرتووەکان بەبۆنەی بەڕێوەچوونی سهركهوتووانهی هەڵبژاردنی پهرلهمان، پیرۆزبایی لە هەرێمی کوردستان دەکات.
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە هەرێمی کوردستان و گەلەکەی کرد و، ئاماژەی بەوە دا، هەڵبژاردن بە شێوەیەکی ئارام و هێمنانە بەڕێوەچوو.
فەرحان حەق، جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرکەوتنی پرۆسەکە پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی گەیاندە گهل و هەرێمی کوردستان.
جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاماژەی بەوە شدا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە شێوەیەکی ئارام و هێمنانە بەڕێوەچوو.
فەرحان حەق، گوتی: سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان هانی هەموو سەرکردە سیاسییەکان و چین وتوێژەکانی کۆمەڵگە دەدات بۆ بەردەوامبوون لە پاراستنی کەشێکی ئارام، هاوکات داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات هەر ناکۆکییەکی هەڵبژاردن لە ڕێگەی دامەزراوە یاساییەکانەوە چارەسهر بکەن و پرۆسەی هەڵبژاردن تەواو بکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر بە زووترین کات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.