بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییانی كردەوە كە دوای دەنگدان هەر كەسێك تەقەی خۆشی بكات دەستگیر دەكرێت.
ئاسایشی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتییان رایگەیاند: ئاگاداری گشت هاووڵاتیان و لایەنەکان دەکەینەوە، دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان لە شاری هەولێر و دەوروبەری بەشێوەیەکی هێمن و دوور لە هیچ گیر و گرفتێک، بە مەبەستی خۆشی دەربڕین، بەهەموو شێوەیەک (تەقە)کردن قەدەغەیە و ڕێگە پێدراو نییە.
راشیگەیاند: هەر کەسێک پابەند نەبێت و سەرپێچی بکات، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینە بەر و دەستگیر دەکرێت.
هەروەها رایگەیاند: بۆیە داواکارین لە هەموولایەک پابەندی پاراستنی هێمنی و سەلامەتی هاوشاریانی خۆشەویست بن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.