نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له باره‌ی پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی گشتیی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامه‌كه‌ی له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاوكردووه‌ته‌وه و كه ڕایگه‌یاندووه، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ی10ی2024، لە هەولێر بەشداریم لە پرۆسه‌ی ده‌نگداندا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، داوا لە گشت هاوڵاتییان دەکەم کە مافی دەنگدانیان هەیە، ئەم مافە سەرەکییەی خۆیان پەیڕەو بکەن.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێ، لە پرۆسەی دەنگداندا، هەرێمی کوردستان براوه‌یە.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ی ئۆكتۆبه‌ر، كاتژمێر 7ی به‌یانی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و هاووڵاتییان بۆ چوار ساڵی داهاتوو نوێنه‌رانی خۆیان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵده‌بژێرن، ڕۆژی هه‌ینی 18ی10ی2024 پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
له ده‌نگدانی گشتی 2 ملیۆن و 683 هه‌زار و618 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، له هه‌ر چوار پارێزگای (هه‌ولێر - سلێمانی - دهۆك - هه‌ڵه‌بجه) 173 ناوه‌ندی تۆماری ده‌نگدانی گشتی هه‌یه و 1266 بنكه‌ی ده‌نگدان و 6318 وێستگه‌ی ده‌نگدان له‌گه‌ڵ سێ بنكه‌ی ڤی ئای پی بۆ كه‌سایه‌تییه‌كان هه‌یه.
كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌ش بوونه به شێوه‌یه‌ك، پارێزگای سلێمانی 38 كورسی، پارێزگای هه‌ولێر 34 كورسی، پارێزگای دهۆك 25 كورسی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سێ كورسیان هه‌یه.
له‌م هه‌ڵبژاردنه 139 هاوپه‌یمانی، لیست و كاندید به‌شدارن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.