بهرپرسی مهكتهبی ههڵبژاردن له لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدهگهێنێت، دژ بە هەموو بنەما و ڕێنماییەكانی كۆمسیۆن، پێشێلكارییەكی زۆر لە پارێزگای هەڵەبجە كراوە و تەواوی پرۆسەكە نایاسایی بووە.
ڕێبوار ئەمین، بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردنی لقی 12 ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵەبجە له كۆنگرهیهكی ڕۆژنامهوانییدا ڕایگهیاند، لە دەستپێكی پرۆسەكە تاكوو كۆتایی، لە بنكەی بورهانی بنەڕەتی لە هەڵەبجە، سەرجەم ڕێكارەكانی كۆمسیۆن بۆ پرۆسەكە پێشێل كرا، سەرەتا چاودێران لە بنكەكە دەركران، دواتر بە پیلانێك لە لایەن هێزەكانی لایەنێكی دیاریكراو، دەنگدەران ناچاری بردنی مۆبایل و كامێرا كران تاكوو دەنگدانیان تۆمار بكرێن.
ئاماژهی بهوهش كردووه، هەموو لایەنەكان و چاودێران ئەم پێشێلكارییانەیان تۆمار كردووە، ئەم دەنگانەی ئەو بنكەیە هیچ بنەمایەكی یاسایی نییە و چەندین پێشێلكاریی تێدا كراوە. ئەم بنكەیە نموونەیەكە لەو بنكانەی كە هیچ پێنەدەچوو بنكەی دەنگدان بێت.
ڕێبوار ئەمین، بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردنی لقی 12 ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵەبجە ئاماژهی بهوهش داوه، لایەنگران و دەنگدەرانمان ناچار كراون وێنەی دەنگدانەكەیان بگرن، بەمشێوەیە لە ژێر فشاردا وێنەكەیان بۆ ئەو هێزە گرتووە و دواتریش لە ناچاریدا دەنگەكەی خۆیان پووچەڵ كردووەتەوە.
دهشڵێ، دانیشتووانی هەڵەبجە لەم پێشێلكارییانە سارد نابنەوە و لە 20ی تشرینی یەكەم لە دەنگدانی گشتیدا هەڵوێست دەنوێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.