ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا پیسبوونی ژینگە ژماره‌یه‌ك بڕیار و رێنمایی دەرکرد.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی دوێنی ژماره‌یه‌ك بڕیار و رێنمایی دەرکرد کە زیاتر پەیوەندییان بە کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا و پیسبوونی ژینگەوە هەیە.
نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر ژماره‌یه‌ك خاڵ دەربڕیوه كه ده‌بێت وەزارەتی ژینگە ئەو رێوشوێنانە بگریته به‌ر و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش پابه‌ندی بریاره‌كان بن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره‌یه‌ك رێكاری پێویست ده‌گرێته‌به‌ر له‌وانه‌ش، چالاککردنی ئەرک و رۆڵی پۆلیسی ژینگە بۆ نەهێشتنی پاشماوە ژینگەییەکان و رێگری لەو کردارانەی کە ژینگە پیس دەکەن و گرتنەبەری رێکاری پێویست بەرامبەر سەرپێچیکاران، کۆتاییهێنان بە سووتاندنی پاشماوە و زبڵ، هه‌روه‌ها چالاککردنی هەوڵە هەواڵگرییەکانی بەشی لێکۆڵینەوەی ژینگە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەو پێشێلکارییانە بکات لە لایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی ژینگەوە تۆمار دەکرێن.
باس لهوهشكراوه، پێویستە وەزارەتی کشتوکاڵ، پارێزگا و شارەوانیی بەغدا رێکاری پێویست بگرنە بەر بۆ سەوزکردنی ناوچەکانی دەرەوەی بەغدا و پارێزگاکان، هەروەها دەبێت کاربکەن بۆ ئەوەی پشتێنەیەکی سەوز دروستبکەن بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوا و رێگەگرتن لە کەمبوونەوەی سەوزایی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.