Erbil 16°C سێشەممە 22 نیسان 03:12

بەردی بناغەی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ كەرتی باغلومنارەی شاری هەولێر دانرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ى ئۆکتۆبەرى 2024، لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە گوژمەى زیاتر لە (25 ملیار دینار) لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی گەیاندنی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی گرنگ بۆ کەرتی باغلومنارە دانرا.

لە ڕێورەسمەکەدا کە ساسان عەونى وەزیرى شارەوانى و ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و بەرپرسانی دیكەی هەولێر ئامادەی بوون، پیرۆزبایی لە خاوەن زەوییەکانى کەرتی باغلومنارە كرا بە گەیاندنى خزمەتگوزارییەکان، کە خواست و دوای زۆری هاووڵاتییانی لەسەربوو.

هەروەها هەردوولا جەختیان لەوەکردەوە، ئەو پڕۆژانە دیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانن بۆ هاوڵاتییانی شاری هەولێر و ئومێدیان خواست لە زووترین کاتدا پڕۆژەکان لە ماوەی دیاریکراوی خۆیدا بەکۆتابێت.

پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی كەرتی باغلومنارە بریتین لە 5 کم دروستکردنى شەقامی 10 مەتر، 29 کم دروستکردنى شەقامی 12 مەتری و 15 مەتری، 7 کم دروستکردنى شەقامی 20 مەتری، 3 کم دروستکردنى شەقامی 30 مەتری لەگەڵ 12 کم دروستکردنى دووشەقامی سەرەکی 60 مەتری.

تێکرای پرۆژەکان بە رووبەری 1 ملیۆن و 420 هەزار مەتر دووجایە و نزیکەی (6 هەزار) پارچە زەوی لەو گەڕەکە سوودمەند دەبن لەو پرۆژانە، ئەوە جگە لەوەی بە تەواوبوونی دوو شەقامی سەرەکی 60 مەترى کە هەردوو شەقامی سەرەکی 120 مەترى و 150 مەترى خێرا لەگەڵ گەڕەکەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بەهۆیە ئاسنکاریەکی زۆر پێشکەش بە هاتووچۆى دانیشتوانی ئەو بەشەی شاری هەولێر دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.