کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایدهگهێنێت، سبەی پێنجشهممه لە هەندێک لە ناوچەکانی ههرێم ئەگەری بارانبارین هەیە و هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی 10ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە دوای نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لەزۆربەی ناوچەکان و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەش كراوه، سبەی پێنجشەممە 17ی10ی2024 ئاسمان بەگشتیی نیمچەهەور دەبێت، لە سنووری ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و بەشێک لە ئیدارەی راپەرین نمەباران و هەورەتریشقەی پچڕپچڕ دەبێت لە نێوان کاتەکانی بەیانی تاوەکو ئێوارە، هەرەوەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سوک هەیە .
بەرزترین پلەکانی گەرمای شارو ناوچهكانی ههرێمی كوردستان:
هەولێر: 33 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 32 پلەى سیلیزى
دهۆک: 31 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 35 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 33 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 30 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 20 پلەى سیلیزى
سۆران: 31 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 36 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.