Erbil 33°C چوارشەممە 16 تشرینی یەکەم 11:50

لە گەلی عەلی بەگ بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ 9 كەس بریندار بوون

کوردستان TV
100%

ئەمشەو سێشەممە لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ لە گەلی عەلی بەگ لە سنووری پارێزگای هەولێر، 9 كەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران بڵاوی كردەوە: ئەمشەو سێشەممە ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لێکدان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت رووی دا.

بڵاویشی كردەوە: رووداوەكە لە گەلی عەلی بەگ لەسەر رێگای نێوان سۆران – خەلیفان رووی دا.

هەروەها بڵاوی كردەوە: لە ئەنجامی رووداوەکەدا بەداخەوە 9 کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران داواشی لە شوفێران كرد لە رێگاكانی دەرەوە خێرای کەم بکەنەوە و پابەندی هێما و رێنمایەکانی هاتوچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموولاییەک.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.