Erbil 33°C چوارشەممە 16 تشرینی یەکەم 11:47

ئەپیكۆر: ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی كوردستان زیانی 21 ملیار دۆلاری لە عێراق داوە

کوردستان TV
100%


كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت: وەستاندنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە، زیاتر له‌ 20 ملیار دۆلار زیانی به‌ عێراق ده‌گه‌یه‌نێت. 

كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی كوردستان ناسراو به‌ ئەپیكۆر ڕایگەیاندووە: دوای ئەوەی لە مانگی ئاداری دوو هه‌زارو بیست و سێ هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بۆڕییەكانەوە بۆ توركیا و لەوێشەوە بۆ جیهان ڕاگیرا، ئەوە بووەتە هۆی ئەوەی 21 ملیار دۆلار زیان بەر وڵاتی عێراق بكەوێت.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئەم زیانە بەر حكوومەتی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان و گەلی عێراقیش كەوتووە. 

لای خۆشێه‌وه‌ مایلز كاگینز گوتەبێژی كۆمەڵەكە، ڕایگەیاندووە: لەگەڵ ئەوەدا كە زیانی بیست و یه‌ك ملیار دۆلار بەر عێراق كەوتووە، كۆمپانیاكانی نەوتیش زیانی زۆریان بەركەوتووە. ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە مانگی ئاداری ساڵی 2023، دوای ئەوە هات، كە دادگای دادی نێودەوڵەتی، بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی حكوومەتی عێراق لە دژی توركیا دا، بە ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، بەو پاساوەی پرۆسەكە پێشێلی ڕێككەوتنی ساڵی 1973ی كردووە. 

هەریەك لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵیی عێراق، چەندین مانگە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە لە هەوڵی ڕێككەوتندان، بەڵام تاكوو ئێستا هەوڵەكان بێئەنجام بوون.  

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.