Erbil 29°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 18:20

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان بەنداوی بەستۆڕەی کردەوە

100%


ئەمڕۆ دووشەممە 10/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، بەنداوی بەستۆڕەی لە سنووری پارێزگای هەولێر کردەوە، کە بە هاوکاریی گرووپی کۆمپانیاکانی کار دروست کراوە.

دوای کردنەوەی بەنداوەکە، سەرۆکی حکومەت لە گوتەیەکدا، خۆشحاڵیی خۆی بە کردنەوەی پرۆژەکە دەربڕی کە پێش ساڵێک بەردی بناخەکەی دانرا. هەروەها سوپاسی شێخ باز بەرزنجی، سەرۆکی گرووپی کۆمپانیاکانی کاری کرد بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە لە کاتی خۆی کە لە ماوەی ساڵێکدا و لەلایەن ئەندازیاران و پسپۆڕ و شارەزایانی ناوخۆ جێبەجێ کرا.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە دروستکردنی ئەم بەنداوانە، بەشێکە لە ستراتیژی حکومەت بۆ سوودوەرگرتن لە سەرچاوە ئاوییەکانی کوردستان لەپێناو دابینکردنی ئاسایشی ئاو. سەرۆکی حکومەت دووپاتیشی کردەوە کە ئەم جۆرە بەنداوانە، کاریگەریی هەمەلایەنەیان لەسەر پێشخستنی ئابووریی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەبێت. چ لە ڕووی گەشتوگوزارییەوە یان دابینکردنی وزە و سامانی ماسی و باشترکردنی دۆخی ئاوی ژێرزەوی و گۆڕانکاری کەشوهەوا.
سەرۆکی حکوومەت گوتیشی لە نزیک شوێنی بەنداوی بەستۆڕە، لە سەردەمی سەنحاریبەوە بەنداوی لێ دروستکراوە و ئاو بۆ ناو شاری هەولێر بردراوە. بۆیە شوێنێکی گرنگی مێژووییشە و دەکرێ بۆ گەشتیاری سەردانی بکرێت.
سەرۆکی حکوومەت داوای لە خەڵکی کوردستان کرد کە هاوکاری حکومەت بن لە پاراستنی ئەو پرۆژانەی دروست دەکرێن و هەروەها ژینگەش بپارێزن و دەستکاری نەکەن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.