Erbil 35°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 14:22

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژەی بەنداوی بەستۆرە دەکاتەوە

100%


مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌نداوی به‌ستۆڕه‌ له‌ سنووری پارێزگه‌ی هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌.

 لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کابینەی نۆیەم بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و زیادکردنی ئاوی ژێر زەوی،  ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14ی10ی2024، مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت پرۆژەی بەنداوی بەستۆرە دەکاتەوە.

 به‌نداوه‌كه‌ توانای لەخۆگرتنی 20 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و دەبێتە ناوچەیەکی گەشتیاری و سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ گەشەکردنی بەرهەمی ماسی. پرۆژەی بەنداوی بەستۆرە لایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆییەوە جێبەجێ کراوە، هەلی کاری بۆ 150 کەس ڕەخساندووە و بە شەو و ڕۆژ کاری تێدا کراوە بەرزییەکەی 30 مەترە و پانییەکەی 180 مەترە، درێژییەکەشی دەگاتە630 مه‌تر و لە سەرەتای بارانبارینی ساڵی د2023 باراناوی تێدا کۆ دەکرێتەوە.

 ئەم بەنداوە سوودی زۆری بۆ جوانترکردنی ناوچەکە هەیە و دەبێتە هۆی سەرنجڕاکێشانی گەشتیاران و قازانج بۆ دانیشتووانی ناوچەکە، هەروەها کاریگەرییەکانی مەترسی درووستبوونی لافاو و زیانگەیاندن بە گوند و شاردێ و شارۆچکەکانی دەورووبەری ناوچەکە کەمدەکاتەوە.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.