Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 08:36

هەولێر... تا ئێستا زیاتر لە 6 هەزار هاوڵاتى سوودمەند بوونە لە ڕێگەپێدان بە زەوى سندووقى و حەرەمى گوند و فراوانکردنى

کوردستان TV
100%


لەسەر فەرمان و ڕەزامەندى  مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون و چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان لە بەرژەوەندى هەژاران و کەمدەرامەتان، ئه‌مڕۆ یەکشەممە 2024.10.14، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونى برزۆ زیاد، بەڕێوەبەرى خانووبەرەى میرى پارێزگا، لە دیوانى پارێزگا، لە ڕێورەسمێکدا وەک قۆناغى پێنجەم (100) ڕێگەپێدانى دیکەى دروستکردنى خانووى لە سەر زەوی سندووقی ڕادەستى خاوەنەکانیان کرد.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە لیژنەى پارێزگا، سوپاسى جەنابى سەرۆکوەزیران ڕێزدار مەسرور بارزانى کرد بۆ چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان لە بەرژەوەندى هەژاران و کەمدەرامەتان و پیرۆزبایشی لە خاوەن زەوییەکان کرد و ئومێدى خواست لە زووترین کاتدا بتوانن دەست بە دروستکردنى خانووەکانیان بکەن و ببن بە خاوەنى خانووى خۆیان.

جێگەى باسە، وه‌ك كارئاسانی بۆ هاوڵاتییانى هەژار و کەم دەرامەت، لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون لەسەر فەرمانى سەرۆکى حكومه‌تی هه‌رێمى کوردستان، بڕیارى تەملیککردن و ڕێگەپێدان بۆ دروستکردنى خانوو لەسەر ئەرزى سندووقى دراوە، تاوەکو ئیستاش ( 6356 ) هاوڵاتی لە سنوورى پارێزگاى هەولێر کە لەو بڕیارە سوودمەندبوونە، لە ریگەپێدانى زەوى سندوقى ( 2774 ) هاوڵاتى و نۆژەنکردنەوەى خانوو ( 657 ) هاولاتى و ڕێگەپێدان لەناو حەرەمى گوند ( 2925 ) هاوڵاتى، ئەو پرۆسەیەش دەبوو لە 2024.9.1، کۆتایی پێ بێت، بەڵام لە پێناو زەمینە خۆشکردن بۆ ئەو کەسانەی کە هێشتا دەستیان بە مامەڵەکانیان نەکردووە، تاوەکو 1-12-2024 درێژ کرایەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.