Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 05:45

پارێزگاری هه‌ولێر: به‌ ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی 400 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێت

کوردستان TV
100%


لەژێر چاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی شەقامی جووت سایدو دروستکردنی ئاوەرۆیی لوولەیی بۆ شەقامی 40 مەتری تەنیشت ئاوێنەی شار بەگوژمە زیاتر لە 2 ملیار و600 ملیۆن دینار دانرا.

 لەم بارەیەوە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند ئەم پرۆژەیە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر ئەنجام دەدرێت ، بەتەواوبوونی هەرەیەک لە گەرەکی ئاوێنەی شارو شوقەکانی شەهیدان ، قەزایی بنەسلاوە بەیەکەوه دەبەستێتەوە هاوکات رایگەیاند دوایی دوو رۆژی تر بەئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەرێورەسمێکی شایستەدا کلیلی  400 شوقەی ئامادەو تەواو کراو دەبەخشرێتە خانەوادەو کەسوکاری شەهیدانی شەری داعش.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.