Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 05:36

هه‌ولێر... بە گوژمەى زیاتر لە 1 ملیار دینار دەست بە جێبەجێکردنى پڕۆژەى کۆنکریتکردنی کەناڵى کۆڕنیش کرا

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شەممە 2024.10.12، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر،  لە چوارچێوەی گەیاندنى پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای هەولێر و بەمەبەستى له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانى پڕۆژەکە،پڕۆژەى  کۆنکریتکردنی کەناڵى کۆڕنیشى بەسەر کردەوە، کە  لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی لافاو و کەمکردنەوەى مەترسییەکانى بە گوژمەى  (1 ملیار و 136 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی وەبەرهێنای بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر دەست بە جێبەجێکردنى کراوە. 
لە سەردانەکەیدا پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە کرد و ئەو کارەشى بە گرنگ وەسفکرد، داواشی لە تیمەكان كرد، بۆ خێراتركردنی كارەكانی پڕۆژەکە و نزیكبوونەوەی وەرزی زستان، هەوڵەکانیان زیاتر بخەنەگەڕ بۆ خێرا تەواوکردنى پڕۆژەکە.
جێگەی باسە، بۆیەکەم جارە دەستکراوە بەکۆنکریتکردنی کەناڵی کۆڕنیش بەدرێژی 700مەتر، کە جگە لە کەمکردنەوەی کاریگەری لافاو سیمایەکی جوانیش بە ناوچەکە دەبەخشێ.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.