Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 05:03

قۆناغی یەکەمی نۆژەنکردنەوەی ڕێگەی هامڵتۆن بە درێژاییی 9 کیلۆمەتر جێبەجێ کرا

کوردستان TV
100%


کاروانی ئاوەدانیی کابینەی نۆیەم بەردەوامە، نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی ڕێگەکان بەشێکن لە ستراتیجیی کارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگەی نێوان قەزای چۆمان و قەزای ناوەندیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران؛ کە بەشێکە لە ڕێگەی هامڵتۆن؛ یەکێکە لە ڕێگە بازرگانی و گەشتیارییە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان.

لە قۆناغی یەکەمدا بەشێک لە ڕێگەکە بە درێژایی 9 کیلۆمەتر و 900 ملیۆن دینار نۆژەن کراوەتەوە، هاووڵاتییان و شۆفێرانیش بە نۆژەنکردنەوەی ڕێگەکە دڵخۆشن و سوپاسی کابینەی نۆیەم و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.

کابینەی نۆیەم لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییان و ئاسانکاری بۆ بازرگانان و گەشتیاران، لە جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان ناوەستێت و بەردەام دەبێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.