Erbil 10°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 03:01

چه‌ند درۆنێك له‌ عێراقه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی ئیسڕائیل كرا

کوردستان TV
100%


گروپی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ عێراق چه‌ند درۆنێكی ئاڕاسته‌ی ئیسڕائیل كرد. لە بەیاننامەیەکدا گروپی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ عێراق ڕایگه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو چه‌ند درۆنێكیان ئاڕاسته‌ی ناوچه‌ی ئیلات كردووه‌ له‌ خاكی ئیسڕائیل.

 ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌، به‌رده‌وام ده‌بین له‌ هێرشه‌ هاژه‌كی و درۆنییه‌كان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری ئیسڕائیل تا ئه‌و كاته‌ی ئۆپه‌راسیۆن و بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر باشووری لوبنان و كه‌رتی غه‌ززه‌ ڕاده‌گرێت. هه‌روه‌ها ئه‌و گروپه‌ ئاشكراشیكرد، له‌ لێدانی بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریا و عێراق به‌رده‌وام ده‌بین به‌هۆی پاڵپشتیكردنی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئیسڕائیل و پێدانی چه‌ك.

 لە چەند مانگی ڕابردوودا، به‌هۆی شەڕی غەززە، گروپی موقاوه‌مه‌ی عێراق بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هاژه‌ك به‌رده‌وامه‌ له‌ هێرشکردنه‌ سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل. 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وام داوا ده‌كات، عێراق له‌ ڕاكێشانه‌ ناو شه‌ڕی ناوچه‌كه‌وه‌ به‌ دوور بگرن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.