Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 17:11

پڕۆژەی دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی 114 شەقام لە شاری دهۆك لە قۆناغی جێبەجێكردندایە

کوردستان TV
100%


لە چوارچێوەی بەردەوامی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك لە ئێستادا پڕۆژەی دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی 114 شەقام لە قۆناغی جێبەجێكردندایە.
پڕۆژەكە پێكهاتووە لە قیرتاوكردن و كۆنكرێتكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامە ناوخۆییەكان لە پێنج گەڕەكی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، درێژیی شەقامەكان 12 كیلۆمەترە و تا ئێستا بە ڕێژەی 50% كاركردن تێیاندا تەواو بووە و لە ماوەیەكی نزیكدا سەرجەم كارەكان تەواو دەكرێن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.