Erbil 23°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 22:25

پارێزگاری هەولێر تەواوبوونی بەشێکی دیکەی مامەڵەی زەویە سندوقیەکانی ڕاگەیاند

100%


لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون و چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان لە بەرژەوەندى هەژاران و کەمدەرامەتان، لەسەر فەرمان و ڕەزامەندى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشەممە 2024.10.9، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونى برزۆ زیاد، بەڕێوەبەرى خانووبەرەى میرى پارێزگا، لە دیوانى پارێزگا، لە ڕێورەسمێکدا وەک قۆناغى چوارەم (100) ڕێگەپێدانى دیکەى دروستکردنى خانووى لە سەر زەوی سندووقی ڕادەستى خاوەنەکانیان کرد.

لەڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە لیژنەى پارێزگا، سوپاسى جەنابى سەرۆکوەزیران ڕێزدار مەسرور بارزانى کرد بۆ چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان لە بەرژەوەندى هەژاران و کەمدەرامەتان و پیرۆزبایشی لە خاوەن زەوییەکان کرد و ئومێدى خواست لە زووترین کاتدا بتوانن دەست بە دروستکردنى خانووەکانیان بکەن و ببن بە خاوەنى خانووى خۆیان.

گوتیشى، "لەسەر فەرمانى سەرۆکى حكومه‌تی هه‌رێمى کوردستان وه‌ك كارئاسانی بۆ هاوڵاتییانى هەژار و کەم دەرامەت، لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون بڕیارى تەملیککردن و ڕێگەپێدان بۆ دروستکردنى خانوو لەسەر ئەرزى سندووقى دراوە، هەموو ئەوهاوڵاتیانەشى کە مامەڵەکانیان پێشکەش کردووە دواى یەکلایی بوونەوەى مامەڵەکانیان لە وردبینى و بەدواداچوون، بەپێى ئەو مەرجانەى دەستنیشانکراوە ڕێگەپێدانیان پێدەدرێت و دەتوانن خانووى لەسەر ئەرزەکەیان خانوو دروستبکەن و تاوەکو ئیستا ( 6256 ) هاوڵاتی لە سنوورى پارێزگاى هەولێر کە لە ریگەپێدانى زەوى سندوقى ( 2674 ) و نۆژەنکردنەوەى خانوو ( 657 ) و ڕێگەپێدان لەناو حەرەمى گوند ( 2925 ) هاوڵاتى سوودمەندبوونە".

جێگەى باسە، لە چوارچێوەی ڕێنماییەکانى ڕێگەپێدان بە زەوى سندووقى و حەرەمى گوند و فراوانکردنشى تائێستا زیاتر لە ( 6 هەزار و 256 ) هاوڵاتى سوودمەند بوونە . 

ئەو پرۆسەیەش دەبوو لە 2024.9.1، کۆتایی پێ بێت، بەڵام لە پێناو زەمینە خۆشکردن بۆ ئەو کەسانەی کە هێشتا دەستیان بە مامەڵەکانیان نەکردووە، تاوەکو 1-12-2024 درێژ کرایەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.