Erbil 36°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 15:21

هه‌ولێر.. چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی گرنگی خزمه‌تگوزاری جێ به‌جێده‌كرێن

100%


لە چوارچێوەى کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ گەیاندنى دەستى ئاوەدانى لەپێناو فەرهەمکردنى خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان و ئاوەدانی شاری هەولێر، بە گوژمەى نزیکەى ( 2 ملیار و 500 ملیۆن دینار) دەست دەکرێت بە کاری ڕێکخستنەوەی شەقام و تێکەڵە ڕێژکردنی هەموو شەقامە لاوەکیەکانی گەڕەکی قەرەبووی ناوچەی پەرەپێدانى گرد جوتیار، نزیک گوندی پیرڕەش.
ئەم گەڕەکە ڕاستەوخۆ دەکەوێتە سەر شەقامی 150 مەتری و لە ساڵی ڕابردوو تاوەکو ئێستا کۆمەڵێک کار و پڕۆژەی خزمەتگوزاری تێدا جێبەجێکراوە لەوانە دروستکردن و قیرتاوکردنی دوو شەقامی گرنگی 40 مەتری و 60 مەتری و هەروەها دانانی سێکتەری ئاو بەشێوەیەکی زانستی، لە قۆناغێکی دیکەی گەیاندنى خزمەتگوزارییەکانیشدا دەست دەکرێت بە کاری ڕێکخستنەوەی شەقام و تێکەڵە ڕێژکردنی هەموو شەقامە لاوەکیەکانی ئەم گەڕەکە و پاشان خاوەنى زەوییەکان دەتوانن داوای ڕێپێدانی  دروستکردنی خانوو بکەن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.