ئه‌مڕۆ چه‌ند دامه‌زراوه و شوێنێكی دیكه مووچه‌ی مانگی ئاب وه‌رده‌گرن.
به گوێره‌ی خشته‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ی10ی2024، مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌شده‌كرێت:
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، وه‌زاره‌تی كاره‌با، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، هێزەکانی 70 و 80، ئەنجومەنی ئاسایش، هێزی زێرەڤانی، فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن، پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتی پەرلەمان و هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران.
به دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ش كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی فه‌رمانبه‌ران و مووچه خۆران دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.