لە سووریا بنکەیەکی هێزه‌كانی ئەمه‌ریکا به درۆن و هاژه‌ك كرایه ئامانج. ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، بنکەیه‌كی ئەمه‌ریکا لە کێڵگەی گازی کۆنیکۆ، لە ناوچەی عه‌زبه لە باكووری دێرەزور، به چه‌ند هاژه‌كێك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كرایه ئامانج.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌نگی تەقینەوەیەکی به‌هێز لەناو بنکەکەدا بیستراوە، ئه‌وه‌ش به‌هۆی خسته‌خواره‌وه‌ی درۆن و هاژه‌كه‌كان له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه.
به‌گوێره‌ی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، تائێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتوه، به‌ڵام هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق سووریا و یه‌مه‌ن له ماوه‌ی ساڵێكدا زیاتر له 140 جار له‌لایه‌ن گرووپی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق كراونه‌ته ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.