Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:30

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و هەمواری یاسای باری کەسی ده‌خاته‌ ده‌نگدان

کوردستان TV
100%

 


 
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2ی10ی2024، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و ده‌نگدان بۆ هه‌مواری یاسای باری كه‌سی ده‌كرێت. 

بەگوێرەی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌ و چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كات كه‌ گرنگترینیان ده‌نگدانه‌ بۆ هه‌مواری یاسای باری كه‌سی. 

یاسای باری كه‌سی ساڵی1959 په‌سه‌ند كراوه‌ و بڕیاره‌ پێش ده‌نگدانی ئه‌مڕۆ هەریەکە لە لیژنەی یاسای و کاروباری خێزان ڕاپۆرتی خۆیان له‌و باره‌وه‌ بخوێننەوە، بڕیاره‌ دانیشتنه‌كه‌ ئه‌مڕۆ كاتژمێر1ی دوانیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كات.

 ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌ و هه‌مواركردنه‌وه‌ و ده‌نگدانه‌ به‌ سێ پڕۆژه‌یاسای پڕ له‌ مشتومڕ كه‌ ئه‌وانیش، یاسای باری کەسی و یاسای لێبوردنی گشتی و یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵه‌ بۆ خاوەنەکانیان. له‌نێوان پێكهاته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی عێراقیش كێشه‌ له‌سه‌ر هه‌ر سێ پڕۆژه‌یاسا هه‌یه‌.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.