Erbil 31°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 13:22

سیستەمی یەکپەنجەرە لە فرۆشتنی وزەی یەکی کارەبای هەولێر کەوتە کار

100%


کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا بە یاوەری ستافی وەزارەت لە شاری هەولێر، سەردانی بەشی فرۆشیاری یەکی وزەی کارەبای کرد، كه‌ لە ڕێگەی سیستەمی خزمەتگوزاریی یەکپەنجەرە و جێبەجێکردنی بەرنامەی پێوەری زیرەکەوە، مامەڵەی هاوبەشانی کارەبا، بە شێوەیەکی خێرا و بێ ڕۆتین ڕاده‌په‌ڕێندرێت.
وەزیری کارەبا پرۆژەکەی بە گرنگ وەسف کرد و دەستخۆشی لەو تیمە کرد کە ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان و هاوبەشانی کارەبا دەکەن و ڕایگەیاند؛ لە بەرنامە و پلانی وەزارەت دایە لە تەواوی شوێنەکان ئەو پرۆژەیە جێبەجێ بکرێت.

شايانى باسه‌ لە ڕێگەی سیستەمی یەکپەنجەرەوە، مامەڵەکار تەنیا مامەڵە لەگەڵ یەک پەنجەرە و یەک فەرمانبەر دەکات و دوای ماوەیەکی کەم مامەڵەکەی تەواو دەکرێت و ئاگه‌دار دەکرێتەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.