Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 22:12

هیران ... بەردی بناغەی قیڕتاوکردنی شەقامی چەند گەڕەکێک دانرا

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شەممە 2024.9.28، لە ژێر چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بەئامادەبوونی  جێگری پارێزگار و  قائیمقامی قەزایی شەقڵاوە و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان و بەڕێوەبەری ناحییەی هیران و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی ناوچەکە، لە ڕێورەسمێکدا بە گوژمەی ( 470 ملیۆن دینار ) لەسەر بودجەی پارێزگا، بەردی بناغەی قیڕتاوکردنی شەقامی چەند گەڕەکێکی ناحییەی هیران بە درێژی ( 21 هەزار مەتر دووجا) دانرا.
لە ڕێو رەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر وێڕایی پیرۆزبایی لە دانیشتووانی ناحییەکە، ڕایگەیاند: "بە پشتیوانی  مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، کە هەمیشە تەئكید لە گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان دەکاتەوە بەبێ جیاوازی لە ناو شار و دەرەوەی شار، دەستمان بە ئەنجامدانی چەندین پڕۆژە کردووە، یەکێک لەوانە ئەم پڕۆژەیەیە، کە سوودێکی زۆر بە دانیشتوانى چەند گەڕەکێکی ناحییەکە دەگەێنێت، ئومێد دەکەین ببێتە مایەى ڕەزامەندیى دانیشتوانى و لەماوەی دیاریکراوی خۆی تەواوبێت".

گوتیشی: "لەم گەڕەکە و لە بەشێکى تر لە گەڕەک و شوێنانەکانى تری سنووری پارێزگای هەولێر ئێستا پڕۆژەیان لێ ئەنجامدەدرێت، بەشێک لەو پڕۆژانە لەم نزیکانە دەستیان پێدەکرێت و بەشێکیشیان دەستیان پێکراوە، سەرجەمی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزاریانەش لە چوارچێوەى بەرنامە و پلانى حکومەتى هەرێمى کوردستانە، ئێمەش لە پارێزگاى هەولێر ئەوەى لە تواناماندابێت بەپێى ئیمکانیات و بودجەى بەردەست بەردەوام دەبین لە گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان".

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.