مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا بە درۆن هێرشیان كردۆتە سەر ئیسڕائیل و بەهۆیەوە قوربانی كەوتۆتەوە، لای خۆشییەوە ئیسڕائیل بەڵێن دەدات تۆڵەی هێرشەكان بكاتەوە.
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند: ئەمشەو چوارشەممە لە رێگەی چەند درۆنێكەوە هێرشمان كردە سەر بەندەری ئیلات لە ئیسڕائیل.
لەبارەی هێرشەكە، میدیاكانی ئیسڕائیل بڵاویان كردەوە: لە ئەنجامی ئەو هێرشە درۆنانەی كە لە عێراقەوە ئاراستەكراون، دوو هاووڵاتی ئیسڕائیلی بریندار بوون.
لای خۆشییەوە دانیال هاگاری گوتەبێژی سوپای ئیسڕائیل لەبارەی هێرشەكانەوە رایگەیاند: چاودێری ئەو هێرشانە دەكەین كە لە عێراقەوە ئەنجامدراون.
ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا خەریكی كۆكردنەوەی زانیارییەكان و بەدڵنیاییەوە وەڵامیان بۆ هێرش و هەڕەشانە دەبێت كە لە عێراقەوە دەكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.