Erbil 33°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 14:25

شاندی حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێم له‌ هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه‌ و پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان تاوتوێده‌كه‌ن

100%

 شه‌وی رابردوو، كەمال محەمه‌د ساڵح، وەزیری كارەبا و د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاری هەولێر و  سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون وسەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە بەغدا، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازیان لە شاندێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کرد، کە پێکهاتبوو لە سەرۆکی لیژنە و ژمارەیەكی دیکە لە پەرلەمانتار و ئەندامانی لیژنە و ڕاوێژکارانی.

بڕیارە شاندی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بارەی پرسی مووچەی فەرمانبەران و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان كۆببنەوە و تێیدا تاوتوێی ڕێگە چارەسەرییەکانی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی كوردستان بکەن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.