وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌خت له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا ده‌كاته‌وه، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو محه‌مه‌د شیاع سوودانی به یاوه‌ری شاندێك گه‌یشته نیویۆرك و به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات كه چه‌ند رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و سوودانی تیایدا وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
هه‌ر له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا سوودانی له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه و باسیان له چه‌ند ته‌وه‌رێكی ناوخۆی عێراق و ناوچه‌یی و جیهانی كرد. هه‌ر له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه، ماسیۆ میله‌ر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، بلینکن جه‌ختی له گرنگی كردنه‌وه‌ی بۆڕی نه‌وتی عێراق بۆ توركیا كرده‌وه، به‌ئامانجی هاندانی به‌رده‌وامی وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی له ئابووری عێراقدا.
لای خۆشییه‌وه نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاوی كرده‌وه، سوودانی و بلینکن باسیان لە کەرتی هاوبەشی وزە کردووە و تاوتوێی دۆسیەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و گفتوگۆکانی کشانەوەی هاوپەیمانان و گواستنەوەی پەیوەندییەکان كراوه بۆ ئاستی دوو قۆڵی لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.